حەوت پزیشکی ددان لە سلێمانی دادەمەزرێن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

تەندروستی سلێمانی حەوت هەلی کاری بۆ پزیشکانی پسپۆڕی ددان راگەیاند و دەڵێت، بەشێوەی دامەزراندن لەسەر میلاکی گشتی وەردەگیرێن.

دەوامی ئەو حەوت پزیشکە لە بەشی کلینیکی راوێژکاری ئێواران دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.9.2023، سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دامەزراندن، دەبێت ئەو پزیشکانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشی کلینیکی راوێژکاری بکەن.

لە کوردستان هەشت کۆلیژی پزیشکی ددان هەن و ژمارەی پزیشکانی ددانیش بە قسەی سەندیکای پزیشکان بێت چوار هەزار 600 پزیشک هەن، جگە لەوانەی دەرچووی زانکۆن و دانەمەزراون.

بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی، بۆ هەر 1700 کەسێک پێویستە پزیشکێکی ددان هەبێت، بەڵام لە کوردستان بە قسەی سەندیکای پزیشکانی ددان بێت ئەوا بۆ هەر 1400 کەسێک پزیشکێک هەیە.