لە هەڵەبجە بە ئاسانی خانووی کرێ دەستناکەوێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەشێک لە خاوەن عەقاراتەکانی هەڵەبجە دەڵێن، خانووی کرێ لە هەڵەبجە کەم بووە و هۆکارەکەشی روون دەکەنەوە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، بەهۆی نەبوونی زەوییەوە یەکێک لەو شارانەی کەمترین پڕۆژەی نیشتەجێبوونی تێدا کراوە شاری هەڵەبجەیە.

“زۆربوونی ئاوارەی عەرەب بۆ شارەکە هۆکارێکی کەمبوونەوەی خانووی کرێیە”، ئەوە قسەی مەنسوڕ شێخ غەفوور، خاوەنی عەقاراتی سیمای شارە لە هەڵەبجە بۆ 964.

دەشڵێت، “بێمتمانەیی لەنێوان خاوەن خانوو و کرێچی و کەمترین وەبەرهێنان لە لایەن خەڵکەوە لە کەرتی خانووبەرەدا دوو هۆکاری دیکەی کەمبوونەوەی خانووی کرێن لە هەڵەبجەدا”.