مامۆستایانی وانه‌بێژی پشده‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن
964+
محه‌مه‌د عه‌لی – راپه‌ڕین
مامۆستایانی وانه‌بێژی پشده‌ر رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر موژده‌ی دامه‌زراندنیان پێنه‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ئه‌مساڵ بایكۆتی وانه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ن.
مامۆستایانی وانه‌بێژ له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ژماره‌یه‌كی زۆر و به دروشمی “به‌ڵێ بۆ دامه‌زراندن” چوونه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژی پشده‌ر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر موژده‌ی دامه‌زراندنیان پێنه‌ده‌ن، بایكۆتی ده‌وام و وانه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 35 هه‌زار و 400 مامۆستای وانه‌بێژ هه‌ن و به‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كان دابه‌ش بوون و تا ئێستا زیاتر له 50 جار خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌یان كردووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا