سێ راوچیشیان ده‌ستگیركردووه
ژینگه‌ى بارزان زیاتر له 10 كه‌ویان ئازاد كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێشمه‌رگه‌كانى به‌تالیۆنى پاراستنى ژینگه‌ى بارزان له دوو كاتى جیاوازدا راوچیانى كه‌ویان ده‌ستگیركردوون و زیاتر له 10 كه‌ویشیان ئازادى ناو سروست كردنه‌وه.
له دوو گرته‌ى ڤیدیۆیدا كه ده‌ست 964 كه‌وتوون، له سنوورى بارزان دوو له راوچییانى كه‌و و له‌سنوورى مێر‌گه‌سووریش كه‌سێكی سه‌رپێچیكار و له‌هه‌ردوو چالاكیشدا زیاتر له 10 كه‌ویان ئازاد كردوون.
هه‌ر له ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ژینگه‌پارێزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند قه‌فه‌زێكی كه‌ویشدا گرتووه و ته‌واوى ئه‌و قه‌فه‌زانه‌ش ده‌شكێنن.
ئه‌فسه‌رێكى ژینگه‌پارێز له‌كاتى ئازادكردنى كه‌وه‌كان ده‌ڵێت، نه مافى ئه‌وانه و نه مافى هیچ كه‌سێكیشه هیچ باڵنده و گیانله‌به‌رێك راوبكات و بیانگرێت.