فەرهاد پیرباڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
964+
فەهمی نەبی
بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فەرهاد پیرباڵ نووسەر و رووناکبیر، دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە و دەڵێت، سەیارەکەم وێران بووە و خۆشمان سەلامەت لێی دەرچووین.
فەرهاد پیرباڵ لەسەر رێگەی چوونی بۆ سلێمانی لە شەقامی کۆیە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، دەڵێت چەند کەسێکی دیکەم لەگەڵ بوو، بەڵام نەکەوتینە نەخۆشخانە و سەلامەت دەرچووین.
فەرهاد پیرباڵ بۆ 964 دەڵێت، “من لە دواوە لە ئۆتۆمبێڵێکم داوە و ئەوان هیچ سکاڵایەکیان نەبووە، چونکە سەیارەکەی ئەوان کێشەی نەبوو، تەنیا ئۆتۆمبێڵەکەی من وێران بووە”.
ئۆتۆمبێڵەکەی فەرهاد پیرباڵ جۆری تۆیۆتا یارسە و ئەوەی لەگەڵیدا پێکدادانی کردووە، خۆی دەڵێت “نازانم، هێندە نەبێت دەزانم رەنگی رەش بوو”.
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و شاعیرێکی ناوداری کوردستانە و خاوەنی نزیکەی 50 کتێبی رۆمان و لێکۆڵینەوە و شانۆنامەیە.