تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا - وێنە: پۆلیسی سلێمانی
تەقەی بەسەر کەسێکی دیکەدا کرد و دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی لەسەر تەقەکردن بەسەر کەسێکی دیکەدا دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ هەینی 1.9.2023 بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسە لەسەر سکڵای هاوڵاتییەک لە لایەن پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیر کراوە.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 27 ساڵە و “بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی رووبەرووی یاسا کراوەتەوە”.
مادەی 430 تایبەتە بە هەڕەشەکردن و سزاکەی بەندکردنە بۆ ماوەیەک بە مەرجێک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.