وێنەی شاعیر کەریم عێراقی.وێنە:سۆشیال میدیا
شاعیرێکی ناسراوی عێراقی کۆچی دوایی کرد
964+
زینوێ حەسەن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی, شاعیر کەریم عۆدە کە بە کەریم عێراقی ناسراوە، لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئەبوزەبی ئیمارات کۆچی دوایی کرد.
کەریم عێراقی لەدایکبووی شاری بەغدایە، زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و زیاتر لە یەک نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو.
بەشێک لە شیعرەکانی لەلایەن کازم ساهر هونەرمەندی دیاری عێراقی کراوە بە گۆرانی.
کەریم عێراقی بڕوانامەی دبلۆمی هەبووە لە مۆسیقای منداڵان لە پەیمانگای مامۆستایان لە بەغدا.
ئارەزوەکانی جۆراوجۆر بوون، وەکو نووسینی شیعری فۆلکلۆر، گۆرانی، شانۆ و وتار.