وەزارەتی کارەبا لەسەر بەرهەمێکی 964 قسە دەکات
964+
ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی 964 بەرهەمێکی ڤیتی لەبارەی دروستکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بڵاوکردەوە، پەڕەی فەرمی وەزارەتی کارەبا وەڵامی چەند پرسیارێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.
ڤیتیەکەی 964 لەسەر 150 ماڵی شاری سلێمانی بوو کە وازیان لە کارەبای مۆلیدە و رەئیسی هێناوە و لە رێگەی سیستمی سۆلەرەوە کارەبای خۆیان دابین دەکەن.
لێرەوە ڤیتیەکە ببینن:
لە پۆستەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا، ئەندازیار چالاک عەبدولکەریم لە بەشی پلانی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی باسی سوودەکان و چۆنێتی دانانی سیستمی سۆلەر دەکات.
سیستمی سۆلەر واتە وەرگرتنی راستەوخۆی وزەی خۆر و گۆڕینی بە کارەبا کە لە رێگەی ئامێری تایبەتەوە دەکرێت.
دانانی ئەم سیستمە هەروا ئاسان نییە، دەبێت لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە رێوشوێنی بۆ بگیرێتەبەر، نرخەکەشی بە جۆرێکە بۆ دەستکەوتنی هەر 10 ئەمپێڕێک کارەبای بێ سەرئێشە و هەمیشەیی، 70 بۆ 80 وەرەقە (حەوت بۆ هەشت هەزار دۆلار)ـی تێدەچێت.
لە هەرێمی کوردستان کارەبا کێشەیەکی دانەبڕاوە لە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان، ئەگەر بێت و تێچووی ئەم سیستمە کەمتربوایە، پێدەچێت زۆرینەی ماڵەکان خۆیان لە کارەبای مۆلیدە و هات و نەهاتی کارەبای رەئیسی رزگاربکردایە