وێنەی تۆمەتبارەکە بە کەلەپچەکراوی. فۆتۆ: ئاسایشی هەولێر
بە ئۆتۆمبێلەکەی کەسێکی “کوشت” و دەستگیرکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ئەو شۆفێرەی دوێنێ چوارشەممە لە هەولێر بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دا و کوشتی، لەدوای رۆژێک هەڵهاتن دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو شۆفێرە لە رۆژی چوارشەممە، لەسەر شەقامی 100 مەتری بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاوڵاتییەکی دابو بەناوی عەزیز رەمەزان خەلیل، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە.
شۆفێرەکە لەدوای ئەوەی لەو هاوڵاتییەی دابوو، هەڵهاتبوو.
ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی ساتی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێک لەجۆری شۆفرلێت “سەبئوربان” لە هاوڵاتییەک دەدات کە بەنیازی پەڕینەوە دەچێتە ناوەڕاستی شەقامی 100 مەتری.