ژینگەی راپەڕین: هەر تاوەرێکی پەیوەندی مەرجی یاسایی تێدا نەبێت لادەبرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە ئیدارەی راپەڕین هەر تاوەرێکی کۆمپانیاکانی هێڵی پەیوەندی و ئینتەرنێت مەرجی یاسایی و ژینگەیی تێدا نەبێت لە لایەن فەرمانگەی ژینگەوە لادەبرێت و ئەوانەی مۆڵەتیشیان نییە دەبێت مۆڵەت دەربهێنن.

لە سنوورەکە نزیەکەی 300 تاوەری کۆمپانیاکانی هێڵەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بوونیان هەیە و نزیکەی 100 دانەیان مۆڵەتیان نییە.

“هەر تاوەرێک مۆڵەتی نەبێت دەبێت مۆڵەت دەربهێنێت، ئەگەر جێگەکەشی یاسایی نەبێت و مەرجەکانی ژینگەی تێدا نەبێت ئەوا دەبێت شوێنەکەی بگوازێتەوە”، ئەوە قسەی محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕینە بۆ 964.

وتیشی، “بە گشتی تاوەرەکان لە سەربانی ماڵەکان داندراون، ئێمە رێژەی 10%ـی زەوییەکە بۆ هەر تاوەرێک دەخەمڵێنین و لە شوێنی تر سەوزاییان پێ دروست دەکەین”.