٧٠٠ چەکى قەرەبوو بەسەر زیانلێکەوتووانى رژێمى بەعس دابەشكرا

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

ژمارەیەکی دیکەی زیانلێکەوتووی دەستی بەعس قەرەبوو دەکرێنەوە، ، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری دەڵێ؛ پڕۆسەکە بەردەوامەو خەڵکی دیکەش قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ١٧ـی كانونى یه‌كه‌م، ٧٠٠ كه‌س زیانلێكه‌وتووى ده‌ستى رژێمی به‌عس بوون، چه‌كی قه‌ره‌بوویان وه‌رگرت کە کۆی گشتی پارەکە سێ ملیار دینار بوو.

تارا ئەنوەر قەرەداغى، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری (هیئه‌ دعاوى الملكیه‌)ـى هه‌رێمی كوردستان به‌ +964 ی راگه‌یاند “بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیکە له‌هه‌رێمی كوردستان، بڕێك پارە بەسەر زه‌ره‌رمه‌ندانى دەستی رژێمی بەعس دابەشکرا، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواکارییان پێشكەشی دەستەكەمان کردووەو پلەی كۆتایی وەرگرتوە، بڕیاری دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەش دراوە”.

به‌ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، ٧٠٠ کەس لە زیانلێکەوتووانى هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كانى هەولێر، دهۆک، سلێمانی چەکى بانکى قەرەبوویان رادەستکرا.

تارا ئەنوەر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، بڕی سێ ملیار دینار به‌سه‌ر ئه‌و ٧٠٠ كه‌سه‌ دابه‌ش كراوه ، وتیشی “ئه‌و سێ ملیاره‌ له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و راسته‌وخۆ له‌رێی چه‌كى بانكییه‌وه‌ دابه‌شمان كرد”.

هه‌فته‌ى رابردوو ، تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، به‌ +964 ی رایگەیاند بوو “هه‌فته‌ى دادێ سێ  ملیار دینار بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت”.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاته‌وه‌ كه‌ پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.