خوێندنى باڵا (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ى 12ـى ئامادەیى بڵاودەکاتەوە
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتى خوێندنى باڵا دهڵێت، یوزەرنەیم و پاسوۆردى بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژه بهوهدهكات، دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ئاڕاستەى قوتابخانەکان کراوە.
دهشڵێت “دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەتوانن لەمڕۆوە سەردانى خوێندنگاکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ”.
باس لهوهشكراوه، کە پێویستە خوێندکاران بە باشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیمە) دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.