نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نەوت بەرز بووەوە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت لە جیهاندا لە چاو دوێنێدا بەرزبوونەوەیەکی کەمی بینووە، بەڵام لە چاو نرخەکانی ناوەڕاستی ئەم مانگە هێشتا نەگەشتووەتە ئەو ئاستە و دابەزیوە
بەشێکی دابەزینەکەش پەیوەندارە بە ئابووری چین وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 85.75 سەنت بەرزبووەتەوە کە لە چاو دوێنێدا دۆلارێک و 25 سەنت چووەتە سەر نخرەکەی، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81.50 دۆلارە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و 49 سەنت بەترزرت بووەتەوەبەرزبووەتەوە
ئۆراسیا گروپ، لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەڵێت، داهاتووی ئابووری چین وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان و دووەمین گەورەترین بەکاربەری نەوتیش، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت، تەنانەت ترسیش دەخاتە بازاڕەوە.
ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە 10.8.2023، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 87,78 سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت.