قیرتاوکردنی شەقامێی سلێمانی - وێنە: شارەوانی سلێمانی
شارەوانیی سلێمانی: کارگەیەکی قیر بەشمان ناکات
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەک کارگەی قیریان هەیە و بەشی پێویستییەکانی ناو شاری سلێمانی ناکات.
کارگەی قیری تانجەرۆ، کارگەی تایبەتی شارەوانیی سلێمانییە، ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی یەک تا کۆتایی مانگی سێ بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە لە بەرهەمهێنان دەوەستێت.
ساڵی رابردوو 300 هەزار مەتر دووجا قیری بەرهەم هێناوە و ئەمساڵیش تا ئێستا 150 هەزار مەتر دووجای بەرهەم هێناوە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی وت، “سەرەڕای ئەوەی لە شارەوانیی سلێمانی کێشەمان لەگەڵ کەمی سەرجەم ئامێرەکان هەیە، هاوکات یەک کارگەی قیرمان هەیە و ئەوەش فریای پڕکردنەوەی پێویستییەکانی سلێمانی ناکەوێت بۆ قیرکردن”.