تورکیا: بەمنزیکانە چاکسازییەکانی بۆری نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەم نزیکانە نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییە کۆتایی دێت کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێتە بەندەری جیهان، ئەمە بە قسەی وەزیری وزەی تورکیا کە چوار رۆژ بەر لە ئێستا لە هەولێر بوو.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، تورکیا ئامانجی کاراکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکانە بە زووترین کات، لەئێستاشدا پڕۆسەی چاکسازی ھێڵی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان، کە نزیکەی پێنج مانگە نەوتی هەرێمی پێدا نەڕۆشتووە، لە کۆتایی نزیکبووەتەوە.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، رۆژی دووشەممە ئەو قسانەی بۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی “تی ئاڕ تی” رەسمی وڵاتەکەی کردووە.

“بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کار دەکەین”، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا وای وت.