13 رۆژه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌

تا ئێستا ته‌رمه‌ دۆزراوه‌كه‌ى ئه‌شكه‌وتى شێخوه‌سانان بێ خاوه‌نه‌

 964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بالیسان ده‌ڵێت، تا ئێستا خاوه‌نى ئه‌و ته‌رمه‌ى له‌ ئه‌شكه‌وتى شێخوه‌سانان دۆزرابووه‌وه‌ نادیاره‌ و ته‌رمه‌كه‌ش نه‌ناسراوه‌.

رۆژى 15.8.2023 هه‌واڵى بوونى ته‌رمێك له‌ ئه‌شكه‌وتێكی گوندى شێخوه‌سانان بڵاوكرایه‌وه‌، كاتێك لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه،‌ بینیان ته‌نیا ئێسك و پروسكى كه‌سێكه‌ و جلێكی زستانه‌ى له‌به‌ردایه‌ و ته‌سبێحێكى له‌ ناو گیرفاندا بووه‌.

دواى چه‌ند رۆژێك له‌ هێنانى ته‌رمه‌كه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر، 964 له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌، ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى پشكنینى DNA بۆ ته‌رمه‌كه‌، به‌ڵام هێشتا خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشكرابوو كه‌ پلاتینێك له‌ یه‌كێك له‌ قاچه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌دا بووه‌.

مه‌هدی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بالیسان، بۆ 964 دووپاتی كرده‌وه‌، تا ئێستا هیچ كه‌سێك وه‌ك خاوه‌نى ئه‌و ته‌رمه‌ سه‌ردانى نه‌كردوون.

وتیشی “ته‌رمه‌كه‌ش بێ ناسنامه‌یه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه‌ نازاندرێت”.

964، له‌ زارى سه‌رچاوه‌كه‌ى پزیشكى داده‌وه‌ ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، دواى پشكنینى ته‌رمه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نێوان 20 تا 25 ساڵیدایه‌، نه‌ك كه‌ پێشتر باسكراوه‌ 15 ساڵ بێت”.

964 زانیاری نوێ له‌سه‌ر تەرمەکەی شێخوەسانان ئاشكرا ده...

964 زانیاری نوێ له‌سه‌ر تەرمەکەی شێخوەسانان ئاشكرا ده‌كات

964 زانیاری نوێ له‌باره‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ناو ئه‌شكه‌وت...

964 زانیاری نوێ له‌باره‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ناو ئه‌شكه‌وتى شێخوه‌سانان بڵاوده‌كاته‌وه‌