فێرگەی مەلەوانی یانەی وەرزشی سلێمانی. وێنە:964
فێرگەی مەلەوانی سلێمانی دەیەوێت پاڵەوان پێبگەیەنێت
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
فێرگەی مەلەوانیی یانەی وەرزشی سلێمانی، لە وەرزی هاوین خول دەکاتەوە بۆ پێگەیاندنی پاڵەوانی مەلەوانی و پێشخستنی ئاستیان.
بەهزاد مەولود سەرپەرشتیاری فێرگەی مەلەوانی یانەی سلێمانی بە 964ـی وت، بەراورد بە رابردوو، دایکان و باوکان زیاتر گرنگی بە پێشخستنی ئاستی منداڵەکانیان دەدەن بۆ پێگەیاندنیان لەبواری مەلەوانی، لەبەر ئەوەی دایکان و باوکان زۆر دەبیستن کە لێرە و لەوێ خنکاندن زۆر بووە، هەروەها مەلەوانی وەرزشێکی گرنگە بۆ ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکان.
وتیشی، ساڵانێکە فێرگەکەیان بووەتە جێگەی پێگەیاندنی چەندین پاڵەوانی ئاست بەرز، کە لەسەر ئاستی عێراق و پاڵەوانیەتییەکانی دەرەوە ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.
فێرگەی مەلەوانی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 2010 دامەزراوە، فێرگەکە لە وەرزی هاویندا نزیکەی 50 فێرخوازی کور و کچ وەردەگرێت، لەمساڵدا فێرگەی یانەی سلێمانی لە کۆی 48 فێرخوازدا 13 پاڵەوانی بۆ یاری مەلەوانی و یارییە سیانییەکان پێگەیاندووە.
لە گرنگترین مەلەوانزانەکانی ئەم فێرگەیەش، ئەحمەد ئەکرەم لە پاڵەوانیەتی کوردستان دووجار پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و ژمارەی پێوانەیشی لەسەر ئاستی کوردستان بەناوەوەیە، هەروەها پەریا مەحمود خاوەنی پلەی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق و پلەی سێیەمە لە پاڵەوانیەتی عەرەب، شاجوان بەهرۆز خاوەنی پلەی یەکەمی عێراق و یەکەمی پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
زانیارییەکانی تر
فێرگەی مەلەوانی یانەی وەرزشی سلێمانی، قوتابخانەیەکە بۆ دروست بوونی پاڵەوانان.
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین ساڵانە فێرگەی مەلەوانی یانەی وەرزشی سلێمانی، فێرخوازان وەردەگرێت بەمەبەستی پێگەیاندن و پێشخستنی ئاستیان.
بەهزاد مەولود سەرپەرشتیاری فێرگەی مەلەوانی یانەی سلێمانی بە 964ـی وت، لە ئێستادا دایک و باوکان زیاتر گرنگی بە یاری مەلەوانی دەدەن و منداڵەکانیان دەهێنن بۆ فێرگەکەیان، لەبەر ئەوەی زۆر دەبیستن کە لێرە و لەوێ خنکاندن زۆر بووە، هەروەها مەلەوانی وەرزشێکی گرنگە بۆ ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکان.
لای خۆیەوە گۆران کەمال راهێنەر لە فێرگەی یانەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵانێکە فێرگەکەیان بۆتە جێگەی پێگەیاندنی چەندین پاڵەوانی ئاست بەرز کە لەسەر ئاستی عێراق و پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.
فێرگەی مەلەوانی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 2010 دامەزراوە، فێرگەکە لە وەرزی هاویندا نزیکەی 50 فێرخوازی کور و کچ وەردەگرێت، لەمساڵدا فێگەی یانەی سلێمانی لە کۆی 48 فێرخوازدا 13 پاڵەوانی بۆ یاری مەلەوانی و یارییە سیانییەکان پێگەیاندووە