دیار نییە دەمێنێتەوە یان نا

ئاسۆ رۆستەم چاوەڕێی یانەکەیەتی

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی کوردی یانەی شورتە و هەڵبژاردەی عێراق، بۆ مانەوە یان رۆیشتن چاوەڕێی قسەی یانەکەیەتی.

ئاسۆ رۆستەم وەرزی پێشوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی شورتە واژۆ کرد و هەر لەو وەرزەشدا لەگەڵ یانەکەی توانی نازناوی خولی عێراق دەستەبەر بکات.

964 دەزانێت، لە حاڵەتی وازهێنانی لە یانەکەی هەردوو یانەی نەورۆز و هەولێر نزیکترین یانەن کە ئاسۆ رۆستەم پەلکێشی ریزەکانیان بکەن.

ئاسۆ رۆستەم بە 964ـی راگەیاند، کێشەی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام وردەکارییەکەی روون نەکردەوە.
وتیشی، “لە دوای گەڕانەوەمان لە پاڵەوانێتی جامی شا سەلمان پشوومان وەرگرتووە و دوای تەواوبوونی پشووەکەمان دەگەرێمەوە شاری بەغدا و لەگەڵ یانەکەم کۆدەبمەوە”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد