کەشناسی هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
+964
ژووری هەواڵ
ئامادەکارییەکان بۆ زیارەتکارانی مەزارەکانی شیعە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران کۆتایی هاتووە و چاوەڕان دەکرێت لە پێنج پارێزگای ئێرانەوە 500 هەزار کەس بێن و بەناو هەولێردا بچنە نەجەف و کەربەلا.
لقی کەرکوکی دهستهی دهستپاكی عێراق دەڵێت، برنجی بایهعی له كۆگاكانی حكومهت دهدزرێت و له بازاڕەکاندا دهفرۆشرێتەوە.
بە قسەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 49 و لە حاجی ئۆمەرانیش 31.
دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق قەدەغەی لەسەر تەلەگرام هەڵگرت و لە ئەمڕۆوە دەکەوێتەوە کار.
رۆژانە ئاوی بەنداوی دوکان پێنج سانتیم کەمدەکات و بەرپرسانی بەنداوەکەش دەڵێن، بەهۆی دروستکردنی کارەبا و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵەوەیە.