یانه‌ی دهۆك راهێنه‌ر و ستافی مه‌شقی یاریده‌ده‌ری راگه‌یاند

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی راهێنه‌ر سلێمان ره‌مه‌زانی نوێكرده‌وه‌ و ستافێكی یاریده‌ده‌ریشی بۆ هاته‌ دیاریی كردن.

یانه‌ی دهۆك له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق له‌ تۆپی پێ، گرێبه‌ستی راهێنه‌ر سلێمان ره‌مه‌زان نوێكرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ ستافی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر كردووه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:حه‌یده‌ر سه‌باح – یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر
خالید عه‌تییه‌ – راهێنه‌ری گۆڵپارێزان
تاریق محه‌مه‌د – راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی
عه‌لا عه‌بد عۆن – شرۆڤه‌كاری هونه‌ری
چاچان جومعه‌ – شاره‌زای ده‌روونی

سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، به‌م زووانه‌ ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ تیپی تۆپی پێ و یاریزانانی یانه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

یانه‌ی دهۆك وه‌رزی رابردوو پله‌ی نۆیه‌می خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ستهێنا.