میسر لە سلێمانی باڵادەستی تۆپی سەرمێزە
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیەتیی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی عەرەب، هەڵبژاردەی عێراق لە ئاستی دووانەی لاوان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی کچانیشدا پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له سلێمانی ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ له رۆژی شه‌شه‌مدا لەسەر ئاستی ركابه‌ری دووانه (زەوجی) ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
ئاستی لاوان – کوڕان
هەڵبژاردەی جەزائیر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی عێراقیش پلەی سێیه‌م
ئاستی لاوان – کچان
هەڵبژاردەی بەحرێن پله‌ی یه‌كه‌م و عێراقیش پلەی سێیه‌م
ئاستی تازەپێگەیشتووان – کوڕان
هەڵبژاردەی تونس پلەی یەکەمی گرت و هەڵبژاردەی عێراق بە پلەی سێیەم هات
ئاستی بێچووەشێران – کوڕان
هەڵبژاردەی میسر پلەی یەکەم و هەڵبژاردەی عێراق پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا
ئاستی بێچووەشێران – کچان
هه‌ڵبژارده‌ی میسر پلەی یەکەم و عێراق پلەی سێیه‌م
ئاستی خونچەکان – کوڕان و كچان
میسر باڵادەستی نواند و پلەی یەکەمی له هه‌ردوو ئاستدا بەدەستهێنا، عێراقیش سێیه‌م بوو
بەڵێن حەیدەر یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پاڵەوانیه‌تییەکە بە 964ـی راگەیاند، بەڕێوەچونی پاڵەوانیه‌تییەکی لەو ئاستە بەرزەدا دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ پێشخستنی ئاستی یاریزانە کوردەکان له یارییه‌كه‌دا.
سبەی پێنجشەممە دوا رکابەرییەکانی کوڕان و کچان بۆ ئاستی تاک بەڕێوەبچێت و دواتریش کۆتایی بە پاڵەوانیه‌تییەکە دێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا