ئه‌مڕۆ گه‌رمه و سبه‌ی فێنك ده‌بێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما بەرز ده‌بن. به‌ڵام سبه‌ی فێنك ده‌بێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.
به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم ئەمڕۆ شەممە 29.7.2023 بڵاویکردەوە، پلەكانی گەرما ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رز ده‌بن، به‌ڵام پێشبینیی ده‌كرێت سبه‌ی كه‌شه‌كه ئه‌و گه‌رمایه به‌هێزه نه‌بێت و هه‌ندێك فێنك بێت و به لای كه‌مه‌وه 2 پله داده‌به‌زن.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 29.7.2023
کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرایی با / 5 – 15 کم/ كاتژمێر
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
سبەی یەکشەممە 30.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
خێرایى با / 10 – 20 کم/ كاتژمێر
ئاراستەی با / باکوری رۆژئائاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 41
گەرمیان : 47