فیفا لە مێسی دەکۆڵێتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا” لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو رووداوانە دەستپێکردووە، کە لە یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی ٢٠٢٢ روویاندا، به تایبه‌تی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مێسی.
ئەرجەنتین بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ سه‌ركه‌وت، دوای بردنه‌وه‌ی لە هۆڵەندا به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، له‌و یارییه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینیی رابردوو كرا.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێک‌دا بڵاوی كرده‌وه، لیژنەی رێككاریی فیفا شیکردنەوەی بۆ رووداوانه ده‌ستپێكردووه، كه له یارییه‌كه له ناو یاریگه‌دا روویانداوە، پێشبینیش دەکرێت فیدراسیۆنه‌كانی ئەرجەنتین و هۆڵەندا رووبەڕووی سزا ببنەوە بەهۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی یاریزانان و به‌رپرسانی هه‌ردوو تیپ و سەرپێچیکردنیان، به تایبه‌تی لێدوانەکانی دژی ناوبژیوانی ئیسپانی ماتیۆ لاهۆز، كه یارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
لیژنەی رێككاریی فیفا شیکردنەوەی بۆ رووداوانه ده‌ستپێكردووه
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، لاهۆز رەخنەی زۆری لەلایەن یاریزانانی ئەو دوو هەڵبژاردەیە لێگیراوه، دیارترینیان لەلایەن لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بووە، پێشبینیش دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری سزاكان ده‌ربچێت.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین و هۆڵه‌ندا یاریزانانی هه‌ردوولا به توندی ره‌خنه‌یان له ناوبژیوانه ئیسپانییه‌كه گرت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لیۆنێل مێسی به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ر ناوبژیوان، راهێنه‌ر و یاریزانانی هۆڵه‌ندا كرد، دواتریش له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی راسته‌وخۆدا به ئاشكرا جنێوی به یاریزانێكی هۆڵه‌ندی دا.