لاوانی هەولێر سەرکەوتنێکی گرنگیان بەدەستهێنا

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

یانەی لاوانی هەولێر لە یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری بەرامبەر لاوانی کارەبا یارییان کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.

یارییەکە لە گەڕی 19ـی خولی نایابی لاوانی عێراق ئەنجام درا.

محەمەد سەلام، یاریزانی لاوانی هەولێر هاتریکی کرد و هاوڕێ ئیبراهیمیش دوو گۆڵی تۆمار کرد، دوو گۆڵەکەی دیکەی یارییەکەش لە لایەن موئەیەد سەفا و هەڵگورد قەیسەوە تۆمار کران.

رەوەند عەبدولخالق مەسعود، راهێنەری لاوانی هەولێر بە 964ـی وت، “هۆکاری ئەم بردنەوەیە گەورەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانانی یانەکەم هیچ پاڵەپەستۆیەکیان لەسەر نەبوو، بە دەروونێکی زۆر ئارامەوە یاریمان کرد و بە ئاسانی بردمانەوە”.

لاوانی هەولێر بە بردنەوەیان لەم یارییەدا لە لاوانی کارەبای رکابەریان دوورکەوتنەوە و خۆشیان بە رێژەیەکی زۆر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی لاوانی عێراق مسۆگەر کردووە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد