له چیاكانى هه‌ریر به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چیاكانى به‌نى هه‌ریر و سه‌راورد، له‌لایه‌ن چه‌ند ژینگهپارێزێكهوه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دابین ده‌كرێت.
چیاى به‌نى هه‌ریر ده‌كه‌وێته پشت ناحیه‌ى هه‌ریر، له سپیلكه‌وه تا دۆڵى بالیسان و چیاى سهراوردیش له به‌نداوى كۆنى بێخمه تا سپیلك درێژده‌بنه‌وه.
بۆ باڵنده‌كان، به ده‌به‌ى تایبه‌ت ئاو له‌سه‌ر داره‌كان جێگیر ده‌كرێت و بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیش چاڵ و قۆرته‌كانى سه‌ر به‌رده‌كان پڕ له ئاو ده‌كرێن.
له‌هه‌ردوو چیاكه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆرى باڵنده‌كانى وه‌ك كه‌و و سوێسكه و قه‌له‌ڕه‌ش و جۆره‌كانى باز و له ئاژه‌ڵه‌كانیش گورگ و كه‌متیار و بزنه كێوی و چه‌قه‌ڵ و .. هه‌ن .
له سه‌ر چیاى كارۆخ چه‌ند كۆلێكی ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دروست ده‌كرێت
سۆزدار ئه‌حمه‌د، وه‌ك ژینگه‌پارێزێك كه له هه‌ردوو چیاكه‌دا كارى دابینكردنى ئاوى ئه‌نجامداوه، به 964ـى وت، له رۆژی هه‌ینییه‌وه به‌رده‌وامین له‌و كاره‌مان و وتیشی “سه‌ره‌تا له چیاى به‌نى هه‌ریر ده‌ستمانپێكرد و دوێنێش له چیاى سه‌راورد”.
سۆزدار، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌و سنووره به پێویستیان زانیوه ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دابین بكه‌ن، له وه‌رزى زستانانیشدا خۆراك بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه دابین ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، ناتوانین كۆلى ئاو له‌و چیایانه دروستبكه‌ین چونكه ده‌ڵێت “راوچییه‌كان به بینینى ئه‌و كۆله ئاوانه ده‌زانن ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى لێیه‌و راویان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دروستیشمان كردبێت به نهێنى كردوومانه و كه‌س پێی نه‌زانیوه”.