قایمقامی قه‌ره‌داغ: ئێستا كۆنتڕۆڵكرا
چواره‌م جار بوو ئاگره‌كه‌ى گوندى به‌ڵخه داده‌گیرسايه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە دوو رۆژی رابردودا چه‌ند جارێك ئاگر له سنوورى گوندى باڵخه‌ى قه‌ره‌داغ كه‌وتووه‌ته‌وه وهاوڵاتیه‌كیش ده‌ڵێت، بڵێسه‌ى ئاگره‌كه له‌هه‌ندێ شوێن ماوه، قایمقامى قه‌ره‌داغیش دووپاتى كرده‌وه كه‌مێك پێش ئێستا كۆنتڕۆڵكراوه.
گوندى باڵخه سه‌ر به قه‌زاى قه‌ره‌داغه به‌ڵام نزیكه له سنوورى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
رێباز حه‌سه‌ن قادر، هاوڵاتیه‌كى ئه‌و گونده به 964ـى وت، له‌و دوو رۆژه‌دا ئه‌وه چواره‌مین جاره ئه‌و ئاگره ده‌كه‌وێته‌وه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئوتومبێلى پێناگات، ناچار خه‌ڵكی ئاواییه‌كان به‌ده‌ست ئه‌و ئاگره ده‌كوژێننه‌وه”.
فراوانى ئاگره‌كه وایكردووه كه خه‌ڵكى گونده‌كه نه‌توانن كۆنتڕۆڵى یه‌كجاری بكه‌ن.
رێباز ده‌ڵێت “تاكو لایه‌كى ئه‌و ئاگره ده‌كوژێندرێته‌وه، له‌لایه‌كى تر هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه”.
به‌قسه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه فراوانى ئه‌و ئاگره كه‌وتووه‌ته سنوورى هه‌ردوو گوندى باڵخه و گومه‌ته و زیانێكی زۆریشى به پووش و پاوانى ئه‌و سنووره گه‌یاندووه.
لایخۆشییه‌وه ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامی قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند “ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له چه‌ندین لاوه تیمه‌كانمان ناردبوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه، وتیشی “ژماره‌یه‌كی زۆرى دار كه ته‌مه‌نیان له 50 تاكو 70 ساڵ ده‌بێت له‌ناو ئه‌و ئاگره‌دا سووتاون و هه‌ر پشكۆی ئه‌و دارانه‌ش بووه سه‌رله‌نوێ ئاگركه‌ى هه‌ڵگیرساندووه‌ته‌وه”.