كه‌س نازانێت خاوه‌نى دووكانی جیهانى ئاژه‌ڵان له كوێیه
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
ماوه‌ى شه‌ش رۆژه فرۆِشگایه‌كی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان له جوتسایدی به‌ختیار هه‌ولێر داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌ى نادیاره.
دوێنێ 964 چووه شوێنه‌كه‌و بینی رێكخراوێكی ئاژه‌ڵدۆست خه‌ریكی ناندان و به‌خێوكردنى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ن كه له شوێنه‌كه مابوون.
تا ئه‌مڕۆش هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار نازانێت خاوه‌نى ئه‌م شوێنه له‌كوێیه.