هه‌موو گه‌شتیارێك ناتوانێت بچێته سوولى ده‌وژان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سوولی دەوژان، تاڤگەیه‌كى سەرنجڕاکێشى سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، به‌هۆى خراپی رێگاوبانى هه‌موو گه‌شتیارێك ناتوانێت سه‌ردانى بكات، شاره‌وانى ئیسێوه ده‌ڵێت چاككردنى رێگاكه‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایی نه‌كراوه.
تاڤگەكه، لە گوندی دەوژانى سەر بە ناحیه‌ى ئیسێوەیە كه‌وتووه‌ته نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان.
لەنێوان دوو چیای بەرزدایە، کە بەرزییەکەی نزیکەى 50 مەتر دەبێت، ئاوی تاڤگەکە بەناو ئەشکەوتێکدا تێپەڕ دەبێت کە نزیکەى 20 بۆ 30 مەتر دەبێت.
45 خولەک لە قەڵادزێوە دوورە، رێگایەکى خراپ و پڕ لە تاسە، کاتى گەیشتنى گەشتیارانى بەم تاڤگەیە زیاتر کردوە و کاریگەریشی لەسەر ژمارەى گەشتیاران کردوە.
مه‌گرون محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌رپرسی به‌شی هونه‌رى له شاره‌وانى ناحیه‌ى ئیسێوه به 964ـى وت، هه‌فتانه رۆژێك سه‌ردانى ئه‌و تاڤگه‌یه ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه ژماره‌یه‌كى كومى گه‌شتیار سه‌ردانى ئه‌و تاڤگه‌یه ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، كه شاره‌وانى وه‌كو سنوورى كاركردنى خۆى رێگاى ئه‌و تاڤگه‌یه‌ى قیڕتاو كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه كارى له‌سه‌ربكرێت به‌درێژایی 15 كیلۆمه‌تر رێگایه‌كی خراپه و سنوورى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه كارى له‌سه‌ر بكات.
به‌قسه‌ى مه‌گرون محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كار‌كر‌ن له چاككردنى ئه‌و رێگایه نه‌كراوه.