لە هەرێم رۆژانە چەند هاوسەر جیادەبنەوە؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له هه‌ڵكشاندایه و رۆژانه له‌ساڵى 2021 دا 32 هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌و له‌ساڵى 2022 ش رۆژانه 38 جیابوونه‌وه هه‌بووه.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم ئه‌و ئاماره‌ى به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بلاوكردووه‌ته‌وه، كه پشتیان به‌و داتایانه به‌ستووه كه رۆژانه له دادگاكانى بارى كه‌سی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرابوون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره ساڵى 2021 ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى بۆ جیابوونه‌وه تۆمار كراون بریتین له 11 هه‌زارو 699 خێزان، ساڵى 2022 ش بریتی بووه له 13 هه‌زار و 967 خێزان.
له هەولێر، له ساڵی 2021 دا چوار هەزار و 43 جیابوونەوە هه‌بووه، لە ساڵی 2022 دا پێنج هەزار و 645 جیابوونەوە، واتا له‌ساڵى 2021 رۆژانه 11 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه‌و ساڵى 2022ش رۆژانه 15 حاڵه‌ت.
له سلێمانى، له ساڵی 2021 دا چوار هەزار و 767 جیابوونەوە هه‌بووه، لە ساڵی 2022 دا پێنج هەزار و 533 جیابوونەوە، واتا له‌ساڵى 2021 رۆژانه 13 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه‌و ساڵى 2022ش رۆژانه 15 حاڵه‌ت.
له دهۆك، له ساڵی 2021 دا هەزار و 796 جیابوونەوە هه‌بووه، لە ساڵی 2022 دا هەزار و 992 جیابوونەوە، واتا له‌ساڵى 2021 رۆژانه چوار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه‌و ساڵى 2022ش رۆژانه پێنج حاڵه‌ت.
له گه‌رمیان، له ساڵی 2021 دا هەزار و 93 جیابوونەوە هه‌بووه، لە ساڵی 2022 دا 797 جیابوونەوە، واتا له‌ساڵى 2021 رۆژانه 3 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه‌و ساڵى 2022ش رۆژانه 2 حاڵه‌ت.
له هه‌ڵه‌بجه، له ساڵی 2021 دا 298 جیابوونەوە هه‌بووه، لە ساڵی 2022 دا به‌هه‌مانشێوه 298 جیابوونەوە.