مەترسی دروستدەكات
تانكی سەیارەكانتان پڕمەكەن لە بەنزین
964+
كاروان ساڵحی
لەمانگی تەموزدا پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەرگری شارستانی ئامۆژگاری شۆفێران دەكات تانكی بانزینەكەیان پڕنەكەنن لە بەنزین لەبەر ئەوەی مەترسی دروستدەكات.
لەكەركوك لەم مانگەدا پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە 50 پلە، بەتایبەتی لە كاتژمێر 11ی نیوەڕۆ بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ.
نەقیب قەیس عەبدولرەزاق، وتەبێژی بەرگری شارستانی كەركوك بۆ 964 دەدوێت و داوا لە شوفێران دەکات، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە کاتی وەرگرتنی بەنزین ئۆتۆمبێلەکەیان پڕنەكەن بۆ ئەوەی ئەو بەنزینەی لە نێو تانکی ئۆتۆمبێلەکەتە بجوڵێت و بە دوور بێت لە تەقین.
بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە مانگی تەموز و ئابدا لە هەندێك ناوچە دەچێتە سەروو 50 پلە و پسپۆڕانیش داوادەكەن لە كاتە گەرمەكاندا نەچنە دەرەوە و ئۆتۆمبێلەكەیان پڕ لە بەنزین نەكەن و عەتر و موعەتەر لە ناو ئۆتۆمبیلەكانیان جێنەهێڵن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد