بەڵێنێک دەدات

ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ: ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ من كۆتایی هات

964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر

ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌و كۆتایی هات و ناتوانێت یاریی بكات، به‌ڵام وه‌رزی داهاتوو زۆر به‌هێز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ ناسراو به‌ “لولو” یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی وت، “دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ دوای پێكانه‌كه‌ی ئه‌ژنۆم، ئێستا باری ته‌ندروستیم باشه‌ و ده‌ستم به‌ مه‌شق كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام توانای جه‌سته‌ییم كاتی پێویسته‌، بۆیه‌ له‌و چه‌ند یارییه‌ی له‌ خولی عێراق ماوه‌ ناتوانم به‌شداریی بكه‌م”.

وتیشی، “به‌ڵێن ده‌ده‌م وه‌رزی داهاتوو به‌ ئاستێكی به‌رزه‌وه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر”

ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ ئه‌مشه‌و له‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ 964 قسه‌ی كرد.

لولو سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام ته‌نیا له‌ 5 یاری به‌شداریی كرد و شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر تووشی پێكان بوو، دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا