بوومهلهرزه دهۆكی هەژاند
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 9:40 خولەک بوومەلەرزهیهك لە ناوچەی بەرواری باڵای دا و لە پارێزگای دهۆکیش هەستی پێكرا.
ئومێد مایی، بەڕێوهبەری کەشناسی و بوومەلەرزانی لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:40 بوومهلهرزه خولەک بە پلەی 4.7 رێختەر و بە قولایی 10کم لە ناوچەی بەرواری باڵای داوە، لە نزیک گوندی خشخاشا لە ناوچەکانی چیای مەتین روویداوە و چەقی بوومەلەرزەکە لەم شوێنە بووە، بە هۆی ئەوەشی ناوچەکە نزیکە لە پارێزگای دهۆک، بۆیە هەست پێکراوە .
وتیشی، تا ئێستا هیچ زیانێک دیار نەبووە و پارێزگای دهۆک لەسەر هێڵی سەرەکیی بومەلەرزەکە بووە، بۆیە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک هەستی پێکراوە و زیاتر ئەو شوێنانەش، کە بەرزن هەستی پێکراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا