هەواڵەکانی کوردستان لەگەڵ هێرۆ
لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ سێ کەس دەستگیرکران
964+
ژووری هەواڵ
-ئەمڕۆ لەسەر رێگای دەروازەی باشماخی قەزای پێنجوێن جوتیارێک بە تراکتۆرەکەی خەریکی دەرمان رشتن بووە، تەنێکی نامۆی دۆزیوەتەوە و لەگەڵ دەستکاریکردنی پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
-هێشتا حهوت رۆژ ماوه جهژنى قوربان بێت، بەڵام له ئێستاوه 95%ـی شوێنه گهشتیارییهكانی سنوری ئامێدی لهلایهن خهڵكهوه بهكرێگیراون.
-له رانیه جوتیارێك لە کاتی سووتاندنى پهرێزی گهنمهكهى، ئاگرەکەی پێ كۆنتڕڵ نهكراوه، پەرێز و گەنمی جوتیارێکی دراوسێی سووتاندووە.
-لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر چەندین بڕیار و رێکاری نوێ دەگرێتەبەر و لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ سێ کەس دەستگیرکراون،.
-ئەو رێڕەوەی بڕیار بوو لە چەند شەقامێکی هەولێر جێبەجێبکرێت بودجەی بۆ تەرخانکرا و شارەوانی هەولێر دەڵێت، مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.