دیمەنی بارانبارین _ وێنە: Webneel
زۆرترینى لە مەیدان بووە
لە گەرمیان نزیکەى دوو ئەوەندەى پار بارانباریوە
وریا فەتاح
لە زۆربەى ناوچەکانى گەرمیان زیاتر لە ساڵى رابردوو باران باریووە و زۆرترینیشى لە ناحیەى مەیدان بووە.
کشتوکاڵى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمساڵ تا ئەمڕۆ لە کەلار 111.3 ملیمەتر باران باریوە، بەڵام پار تا هەمان بەروار 53.2 ملیمەتر باران باریبوو.
لە قەزاى کفرى ئەمساڵ تا ئەمڕۆ 81.7 ملیمەتر باران باریوە، بەڵام پار تا ئەمڕۆ 62.5 ملیمەتر باریبوو.
لە قەزاى خانەقینیش زیاتر لە 11 ملیمەتر لە پار زیاتر باریوە و لە پێبازیش ئەمساڵ رێژەى باران گەیشتووە بە 106.2 ملیمەتر و پار تا ئەمڕۆ 71 ملیمەتر باریبوو.
زۆرترینى بارانى ئەمساڵى گەرمیان لە مەیدان بووە، بەشێوەیەک تا ئەمڕۆ 136 ملیمەتر باریوە، لە کاتێکدا پار تا ئەمڕۆ 100.5 ملیمەتر، باران باریبوو.