چوار قوتابخانە لە تانجەرۆ نۆژەندەكرێنەوە

964+

كوردستان ئەحمەد

چوار قوتابخانەی بنەڕەتی لە ناحیەی تانجەڕۆ نۆژەندەكرێنەوە و مێز و تەختە و بۆیاخی دیوارەكەشی بۆ دەگۆڕن.

هەریەكە لە قوتابخانەكانی، عەربەتی بنەڕەتی، چوارتاقی بنەڕەتی، شەبەنگی بنەڕەتی بۆ ئەوەی بۆ ساڵی نوێ ئامادەبن، نۆژەندەكرێنەوە و بۆیاخ و كورسی و مێزەكانیان دەگۆڕدرێن.

لە سنووی ناحیەکە 11 قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی هەیە.

ئەم نۆژەنكردنەوەیە بە هاوكاری رێكخرای (IOM)ـە، بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تانجەڕۆ سەرپەرشتی دەكات.

ئێستا تیمەكان سەرقاڵی رێكخستنەوەی قوتابخانەكانن، هەر لە لەوحەی بەردەرگاكەوە تا ژووری بەڕێوبەر پاكراونەتەوە و چەند تیمێك سەرقاڵی بۆیاخكردن و پاككردنەوە و رەنگكردن و نۆژەنكردنەوەن.

مێز و كورسی بۆ دانیشتنی قوتابیەكان دادەنرێت، سەرجەمیان تازەن و لە رێگەی چەند تیمێكەوە بە شێوەیەكی ئەندازەی نوێ لە پۆلەكانی قوتابیان دادەنرێن.

ئەم هەڵمەتە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان بەردەوامدەبێت، لیژنەیەكی پەروەردە لەگەڵ تیمەكانی رێكخراوەكە سەردانی قوتابخانەكانی دیكە دەكەن هەر قوتابخانەیەك پێویستی بە نۆژەنكردنەوە بێت، دەخرێتە لیستەوە بۆ نۆژەنكردنەوە.

بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تانجەڕۆ، لە فەیسبوك نووسیویەتی، نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان لەسەر ئەركی دارای رێكخراوەكە و سەرپەرشتیاری تیمەكانی ئەوانە.