ئەنجامەكە لێرە وەرگرەوە

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی سەرەتایی لە كەركوك بڵاوكرایەوە

+964

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی سەرەتای لە كەركوك بڵاوكرایەوە

لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانیت ناوەكەت بدۆزیتەوە

لەگەڵ ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلێ شەشەمی سەرەتایی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ ئەوانەی  کەرکوک بڵاو نەکرانەوە.

زیاتر لە 24 کاتژمێرە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی سەرەتای سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە تەنیا کەرکوک نەبێت كە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بەهۆی پێداچوونەوە بە دەفتەری تاقیکردنەوەکانی هەردوو وانەی کوردی و فیزیا، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی شەشەمی سەرەتایی کەرکوک دواکەوتووە و ئەگەری هەیە سبەی ئێوارە بڵاوبکرێتەوە.

دوێنی شەممە 3.6.2023 وەزارەتی  پەروەردەی عیراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی سەرەتای سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی راگەیاندبوو.

نەزیهە موسەویی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بە  964ـی وت، رۆژی یەکشەممە پێداچونەوە بە دەفتەری تاقیکردنەوەکانی مادەی زانست کۆتای پێدێت و ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە پێداچونەوەی مادەی کوردی كرا.

لە كەركوك، ژمارەی قوتابیە بەشداربووەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی 2023ـی پۆلی شەشی سەرەتایی بە خوێندنی کوردی و عەرەبی 47 هەزار قوتابی بووە