بەشێک لەو فستقەی کە دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
بە خوێی پیشەسازی خۆشدەکرا
لە سلێمانی دەست بەسەر دوو تۆن و نیو فستقدا گیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە کۆگایەکی ئامادەکردن و رەنگکردنی چەرەسدا لە سلێمانی، دەست بەسەر دوو تۆن و نیو فستقدا گیرا، کە بە شێوەیەکی ناتەندروست ئامادە دەکرا.
هەر لە کۆگاکەدا، قایمقامیەتی سلێمانی چوار تۆن خوێی قەدەغەکراوی دۆزیوەتەوە، کە بۆ خواردن نەشیاوە و بە “خوێی پیشەسازی ناسراوە”.
خاوەنی کۆگاکە ئەو خوێیەی بۆ خۆشکردنی فستقەکە و چەرەساتی دیکە بەکارهێناوە و دەرخواردی خەڵکی داوە.
قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، “کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.