964+
ژێوار خدر
ئیدارەی سۆران هەڵمەتێکی چڕوپڕی ژینگەیی دەستپێکردووە و بەدواداچوون بۆ ئەو کارگە و شوێنانە دەکات کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025، لیژنەی باڵای رێكخستنهوهی كارگهكان و پیسكهرهكانی ژینگه لهئیدارهی سۆران به مهبهستی پابهند كردنی رێنماییهكانی ژینگه، بهرگری شارستانی و نهوت كانزاكان هەڵمەتێکی چڕوپڕمان ئەنجامدا بۆ ئەو كارگانهی كه هیچ مۆڵهتی ژینگهیی ودام و دهزگاكانی دیکەیان نیه و بوونەتە هۆکارى پیسبوونى ژینگەی قهزای ناوهندی سۆران.
وتیشی، ئەمڕۆ تەنیا کارگەکانی قیری ئیدارەی سۆران گەڕاوین، کە ژمارەیان سێ کارگەیە و هیچیان مەرجەکانی ژینگە و بەرگری شارستانیان جێبەجێ نەکردووە، بەڵام تەنیا یەکێکییان داخراوە بەهۆی ئەوەی ئەو فلتەرەی بەکاریێناوە زۆر کۆن بووە و دووانەکەی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا مۆلیدە ئەهلییەکانی ناوچەکە و کارگەکانی بلۆک و لم و غەسالەکان بەسەردەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوانیش بەشێکن لە هۆکارەکانی پیسبوون و زیانگەیاندن بە ژینگە و لیژنەکەش بەردەوام دەبێت روژانە چاودێری كارگهكان دەکات.
ئەو کارگەیەی بە تێکدەری ژینگەی سۆران دادەنرا، داخرا