گه‌نم و جۆى ده‌شتى هه‌ریر سه‌لامه‌ته‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌نگۆى بوونى مێرووى زیانبه‌خش له‌سه‌ر گه‌نم و جۆى ده‌شتى هه‌ریر، دووره‌ راستییه‌وه‌.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیه‌، لیژنه‌یه‌كى كشتوكاڵى سه‌ردانى چه‌ند زه‌وییه‌كى داچێنراو به‌ گه‌نم و جۆى ئه‌و سنووره‌ ده‌كه‌ن و دواى دڵنیابوونه‌وه‌ بۆیان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گه‌نم و جۆى ده‌شتى هه‌ریر سه‌لامه‌ته‌.

بەشی کشتوکاڵی هەریرى سه‌ر به‌ كشتوكاڵى هه‌ولێر، بە مەبەستی بەدواداچوون لەهەبوونی مێرووى سن و کیسەڵە، سەردانی گوندەکانی شاوێسیان و شیناوە و سیساوە ده‌كه‌ن، بۆیان روونده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئەم مێرووە زیانبەخشە لەسنورەکەیان بەگشتی، بوونی نیە.

ده‌شتى هه‌ریر، ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران دۆنم گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ى لێده‌چێندرێت و به‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌ گرنگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان داده‌ندرێت.

گه‌نم و جۆى ده‌شتى هه‌ریر سه‌لامه‌ته‌