11 كه‌س ده‌ستگیر كران

964+

ده‌زگای هه‌واڵگریی و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، 11 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ به‌ رێگه‌ی قاچاخ بێنه‌ ناو عێراقه‌وه‌.

ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به ‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی لایه‌نه‌ هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كان، له‌ رێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه‌ 11 كه‌سی بیانییان ده‌ستگیر كردووه،‌ كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ باشووری عێراق و‌ له‌ سنووری به‌سڕه‌وه‌ به رێگه‌ی قاچاغ بێنه‌ ناو عێراقه‌وه‌.

ده‌زگاكه‌ ناو و ناسنامه‌ی كه‌سه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی پشتبه‌ستن به‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌ تایبه‌ته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی قاچاخچیه‌تی له‌ ناو عێراقدا، توانیویانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.