13 هەزار سەگی بێلانە لە دهۆک هەیە
سەگەکانی دهۆک دەحەسێنەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
کارەکانی شەڵتەری سەگە بێلانەکانی دهۆک 30%ـی کارەکانی تەواو بووە و چاوەڕوان دەکرێت سێ مانگی دیکە تەواو ببێت.
پڕۆژەی شەڵتەری سەگە بێلانەکانی دهۆک لە 27.9.2022 کارەکانی دەستی پێکردووە و بوژمەی 323 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و لەسەر رووبەری چەوار دۆنمە.
لە ئێستادا 30%ـی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکاتی شارەوانی دهۆک بە 964ـی وت، ئامانج لە دروستکردنی شێڵتەرەکە ئەوەیە کە سەگەکان دەبنە خاوەن لانەیەک و هەمیش خەڵک دەحەسێنەوە.
964 دەزانێت، شێڵتەرکە لە قۆناغی یەکەم بۆ سەگی بێلانەیە، دواتر پشیلە و کەر و ئاژەڵەکانی دیکەی بێلایەن.
لای خۆیەوە سلێمان تەمەر، بەرپرسی رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان ب 964ـی راگەیاند، زیاتر لە 13 هەزار سەگی بێلانە لە پارێزگای دهۆک هەیە، هەروەها وتی لەم قسەیەی خۆم بەرپرسم”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق