هەولێر

پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک کرایەوە

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خواردن و پاکەت و پلاستیک لە پارێزگای هەولێر کرایەوە، بە بەشداری 286 کۆمپانیا لە 20 وڵاتەوە.

له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاکەدا، ئەمڕۆ دووشەممە 23.11.2026 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بۆ میدیاكان رایگەیاند، “پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ناوەندێکی گرنگە بۆ نمایشکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و راکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان، هەروەها لە پلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی عێراق”.

وتیشی، “بەشداری بەرفراوانی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان رەنگدانەوەی گەشەسەندن و سەقامگیری و گەشەی ئابووریی هەولێر و هەرێمی کوردستانە”.

له‌ پێشانگانه‌كه‌دا كۆمپانیاكانی کەرتی خۆراک، پلاستیک، له‌قوتوکردن و پاكه‌تكردن به‌شدارن و پێشانگاكه‌ش چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.