لۆگۆی تێلیگرام لەسەر کیبۆرد دەرکەوتووە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كوردستان:
“له باره‌ی تێلیگرامه‌وه نووسراوی حكومه‌تی عێراقمان به‌ده‌ست گه‌یشت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22.11.2026 راگه‌یاند، له باره‌ی داخستنی پلاتفۆرمی تێلیگرامه‌وه، نووسراوی فه‌رمیی حكومه‌تی ناوه‌ندییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه:
“ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەرێز دەکەینەوە کەوا لە رێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، نووسراوێکی فەرمی حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەبارەت بە راگرتنی پلاتفۆڕمی تێلیگرام بە دەستمان گەیشت”.
لە نووسراوەکەدا روونکراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بە راگرتنی کاتی پلاتفۆرمەکەیە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نایاسایی کە هەڕەشەن دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی گوتاری توندوتیژی و رق و کینە.
بڕیارەی ئاماژەپێدراوی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەرفەتی داوە بەو کۆمپانیایەی پلاتفۆڕمەکە بەڕێوەدەبات، کە لە ماوەی 30 رۆژدا پابەندی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی بن.
بۆیە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە نووسراوێکی تایبەت داواکاری حکومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کرد، بە تایبەت ئەوانەی کە مۆڵەتپێدراوی وەزارەتمانن لە هەرێمی کوردستان، کە بە پێی یاسا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کاری پێویست ئەنجام بدەن”.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
لە 16.11.2026، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق (CMC) بڕیاری قەدەغەکردن و بلۆککردنی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرامی لە عێراق دەرکرد، ئه‌مه‌ش جاری سێیه‌مه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ پلاتفۆرمه‌كه ده‌كرێت، پێشتر له ئابی 2023 و له نیسانی ئه‌مساڵیش، حكومه‌تی عێراق تێلیگرامی داخست، ئێستاش داوایان له كۆمپانیاكه كردووه، له ماوه‌ی 30 رۆژدا پابه‌ندی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی عێراق بن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ رێگه به كاركردنی پلاتفۆرمه‌كه بده‌ن.
هاوكات له هه‌رێمی كوردستان هێشتا تێلیگرام كارده‌كات و دانه‌خراوه.