ئەو هەنارەی بەکارهێنراوە بۆ شەربەت
هەنارەکە کەڕووی کردووە
لەناو عەلوە کارگەیەکی شەربەتی هەنار داخرا
ئەحمەد مستەفا
لیژنە چوون و لە عەلوەی سلێمانی کارگەیەکی شەربەتی هەناریان داخست، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی هەناری خراپ بوو و کەڕوو لێدراو .
لیژنەکە هی قایمقامیەتی سلێمانی بوون لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکان پێیان زانیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22.11.2026، بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 لە پێگەی قایمقامیەت بینیوویەتی دەڵێ، لیژنەکانمان بۆیان دەرکەوت کە خاوەنی کارگەکە بۆ دروستکردنی شەربەتی هەنار، هەناری خراپبوو و کەڕووکراوی بەکاردەهێنێت.
کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکانە و زیان بە تەندروستی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئەوەشی وتووە، دوای دڵنیابوونەوە لە سەرپێچییەکە، دەستبەجێ بڕیاری داخستنی کارگەکە دراوە و دەست بەسەر تەواوی هەنارە خراپبووەکان و ئەو شەربەتەشدا گیراوە کە بەرهەم هێنرابوو.