کۆیە

85 مۆبایلی لە یەک دوکان دزیوە و دەستگیر کرا

ژووری هەواڵ

لەلایەن ئاسایشەوە لە قەزای کۆیە کەسێک دەستگیر کرا کە تۆمەتبارە بە دزینی 85 موبایل لە پێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆیە دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە 21.11.2026 توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کەبڕی 85 مۆبایلی زیرەکی لەپێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل لەشاری کۆیە دزیبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار بەماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.