بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت گەیشتە 92 دۆلار

ژووری هەواڵ

هەرچەندە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی لە چەند رۆژی رابردوو بەڵام ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتە 92 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلار و 43 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.94٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 86 دۆلار و 61 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.57٪ بەرزبووەتەوە.

لە هەفتەی رابردووەوە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا و سەرکەوتنی دیموکراتەکان، نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەوە، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، لەئێستادا ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا، زۆر بەخێرایی نرخی نەوت بەرز و نزم دەکاتەوە.