سلێمانی ئه‌مشه‌ویش تاریكستانه
“ئه‌وه‌ی سبه‌ی مۆلیده هه‌ڵنه‌كاته‌وه ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی بێ كاره‌بان و هاوڵاتیانیش بێزارن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قوتابیان له به‌رده‌م لامپا و فانۆس و لایت شه‌حن ده‌خوێنن و سبه‌یش تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه، قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی سلێمانییش ده‌ڵێن، سبه‌ی ده‌بێت هه‌موو مۆلیده‌كان ده‌ستبه‌كار بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌یكات ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی 964 له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ریگرتووه، 531 مۆلیده‌ی ئه‌هلی له سلێمانی هه‌ن، پلانی قایمقامیه‌تیش ئه‌وه‌یه سبه‌ی 100%ی مۆلیده‌كان ده‌ستبه‌كار بكه‌نه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده‌كان ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی ئارام ره‌حیم، به په‌یامنێری 964ی راگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ر مۆلیده‌یه‌ک ده‌ست به كار نه‌كاته‌وه، له لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌وه بانگ ده‌كرێ و ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
به‌هۆی هێرشی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، به‌رهه‌مهێنانی غاز وه‌ستاوه و وێستگه‌كانی كاره‌با بێ وزه و غازن، بۆیه 2700 مێگاوات كاره‌با كه‌می كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی شاره‌كانی كوردستان بێ كاره‌با بن و له زۆر له شوێنه‌كانیش مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سلێمانی هێشتا مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و لایه‌نی به‌رپرس له‌سه‌ر كارپێكردنه‌وه‌ی مۆلیده‌كان رێكنه‌كه‌وتوون و دوو رۆژه سلێمانی بێ كاره‌بایه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا