هێشتا دیار نییه چی بووه
ده‌نگێكی به‌هێز له ته‌وێڵه بیستراوه
964+
ئه‌مه‌ل ناجی – هه‌ورامان
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ده‌نگێكی به‌هێز له شێوه‌ی ته‌قینه‌وه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌ی ته‌وێڵه بیسترا، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه ئه‌م ده‌نگه چییه.
په‌یامنێری 964 هه‌وڵیدا بچێته شوێنی ده‌نگه‌كه، كه له ماڵێكدا بووه، زیانێكی زۆریش به ماڵه‌كه گه‌یشتووه و خانووه‌كه رووخاوه، به‌ڵام باش بووه چۆڵ بووه و كه‌سی لێنه‌بووه.
ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وێ لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن كه‌س بچێته شوێنه‌كه.
قسه‌ی جیاواز له باره‌ی ده‌نگه‌كه و رووداوه‌كه هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن هێرشی درۆن بووه، به‌ڵام رایه‌كی تریش هه‌یه ده‌ڵێن، بۆیله‌ری ئاوی ماڵه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
964 هه‌وڵ ده‌دات زانیاری دروست له باره‌ی رووداوه‌كه بۆ وه‌رگرانی بگوازێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا