نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
نهوتی بهسڕه بهچهنده؟
له ئێران درا و نهوت گران بوو
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 3.11.2026 لە سەرەتای بازاڕی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ههواڵی هێرشە سنووردارەکانی ئهمریكا بۆ سەر دوورگەی قەشمی ئێران.
هێرشهكان نیگەرانییەکانی لەبارەی پەرەسەندنی ململانێیهکانی هەشت مانگە و ئەگەری پچڕانی درێژخایەنی دابینکردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە.
ئهمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت و بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 105 دۆلار و 25 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی 47 سەنت و بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 96.93 دۆلار.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە تۆڕی 964 چاودێریی کردووە، نەوتی خاوی بەسرەش بە 70 دۆلار و 15 سەنت و نەوتی خاوی بەسرە لایت بە 74 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ئەمریکا شهوی رابردوو دوورگەی قەشمی ئێرانی بۆردومان کردووە، بەشێک لە بەرپرسانیش ئەو هێرشانەیان بە سروشتی بەرگری وەسف کردووە، ئامانج لێی رێگریکردنە لەوەی ئێران بتوانێت هێرش بکاتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا.