له ئهمریكا چوار كهس كوژران و 15 دیكه بریندارن
دیسان له ئهمریكا تهقهیه
چوار كهس كوژران و 15 دیكه بریندارن
ئهرسهلان عهبدوڵا
پۆلیسی شاری داڵاس ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.2026 رایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەی هالۆویندا، لە سێ هێرشی تەقەکردنی جیاوازدا لە گەڕەکی دیپ ئیلۆم، چوار کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دانیال کومۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری داڵاس رایگەیاند، لێکۆڵەران کاردەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا سێ تەقەکردنەکە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یان نا، تا ئێستا پاڵنەرەکانی تەقەکردنەکە ڕوون نییە.
کومۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆلیس چەند کەسێکی دەستگیرکردووە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون و سروشتی هیچ تۆمەتێکی ئەگەری ئاشکرا بکات.
ئەم رووداوانە بەشێکن لە زنجیرەیەک رووداوی توندوتیژی هاوشێوه لە سەرانسەری ئەمریکا لە کۆتایی هەفتەی هالۆویندا
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری داڵاس دهڵێت، “ئەمە ناوچەیەکی زۆر فراوانە و رووداوەکان لە شوێنی جیاواز روویانداوە، ئێستادا لێپرسینەوە لە هەندێک لەو کەسانە دەکەین کە دەستگیرمان کردوون، بەردەوامیشین لە کارکردن بۆ دیاریکردنی پەیوەندییان بە رووداوەکانەوە”.
ئەم رووداوانە بەشێکن لە زنجیرەیەک رووداوی توندوتیژی لە سەرانسەری ئەمریکا لە کۆتایی هەفتەی هالۆویندا، به تایبهتی له دالاس و كالیفۆرنیا.